پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
له ژێر چاودێری یه‌كێتی باله‌ی جیهان ، یه‌كێتی باله‌ی ئاسیا به هاوكاری یه‌كێتی باله‌ی قه‌ته‌ڕ خولی داوه‌ری بۆ داوه‌رانی ئه‌و یارییه ڕێك خست .
خوله‌كه له ده‌وحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ڕ به‌ڕێوه ده‌چێت و له ماوه‌ی ده ڕۆژدا به‌شدارانی به شێوه‌ی تیۆری و پراكتیكی وانه‌كان ده‌خوێنن و به‌شداری له تاقیكردنه‌وه‌ی كۆتایی ده‌كه‌ن بۆ به‌ده‌ست هێنانی بڕوانامه‌ی نێو ده‌وڵه‌تی داوه‌ری یاری تۆپی باله .
له ولاَتی عێراق هه‌ردوو ناوبژیوانی كورد ( زانا حه‌مه ڕه‌ووف و سه‌یوان عومه‌ر ) به نوێنه‌رایه‌تی عێراق به‌شداریان له خوله‌كه كردووه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له ئێستادا ئه‌و دوو داوه‌ره كورده به فه‌رمی به‌شدارن له وانه‌كانی خوله‌كه و هه‌روه‌ك زانا حه‌مه ڕه‌ووف له ولاَتی قه‌ته‌ڕ‌وه تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرتی ڕاگه‌یاند كه ئه‌وان ده‌یانه‌وێت وه‌ك دوو داوه‌ری كورد بڕوانامه‌ی نێو ده‌وڵه‌تی داوه‌ری به‌ده‌ست بهێنن .
زانا وتیشی وانه‌كان به شێوه‌ی تیۆری و پراكتیكی ده‌بێت و ده‌بێت توانای زمانه‌وانيت به‌هێزبێت تا سه‌ركه‌وتن له خوله‌كه به‌ده‌ست بهێنیت .