پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
له شاری سلێمانی و له نێو هۆڵی داخراوی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه كۆتایی به خولی باله‌ی شاره‌كانی كوردستان هات .
ئێواره‌ی ڕۆژی هه‌ینی 3 ی حوزه‌یرانی 2022 له نێو هۆڵی شه‌هیدی ئه‌ندازیار ئه‌حمه‌دی تایبه‌ت به یانه‌ی پێشمه‌رگه و به ئاماده‌بوونی كه‌س و كار و بنه‌ماڵه‌ی پێنج یاریزانی كۆچكردوو كاكه ( ئاودڵ ، عه‌بدولاَ ، به‌ڵێن ، موسلیم و محه‌مه‌د ) یاری كۆتایی خوله‌كه له نێوان تیپی باله‌ی چه‌م چه‌ماڵ و شێروانه به‌ڕێوه چوو ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌و یارییه ڕێزلێنان بوو بۆ ڕۆحی پاكی پێنج یاریزانه كۆچكردووه‌كه‌ی بنه‌سلاَوه كه به كاره‌ساتێكی دڵته‌زێن بۆ دواجار ماڵ ئاواییان له ژیان كرد له مه‌راسیمێكی شایسته‌ی وه‌رزشی جامی خوله‌كه به‌خشرایه تیپی باله‌ی بنه‌سلاَوه و هه‌روه‌ك وتاری بنه‌ماڵه‌ی كۆچكردوان كۆتایی به مه‌راسیمی دابه‌ش كردنی خه‌لاَته‌كان و خوله‌كه هێنا .
جێگه‌ی باسه یاری كۆتایی خوله‌كه به هاوكاری یانه‌ی پێشمه‌رگه و به‌ڕێز حاكم مه‌حمود ئه‌حمه‌د مورادی جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی پێشمه‌رگه به‌ڕێوه چوو هه‌روه‌ك یارییه‌كانی خوله‌كه له‌سه‌ر ئه‌ركی به‌رێز ئه‌بوو زه‌ید صاڵح لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی 14 ی كۆیه‌ی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان بوو .