‌نیشانه‌ و چاره‌سه‌ری ئازاری کلاوەی ئەژنۆ



ته‌ندروستی‌ - 

ئازاری کلاوەی ئەژنۆ بریتیە لە حالەتێک کە ئازارت دەبێت لە بەشی پێشەوەی ئەژنۆ، لە گرنگترین هۆکارەکانی تووشبوون بەو ئازارە بریتە لە زیاد لە بەکارهێنانی ئەژنۆکەیە واتە ماندی کردنی چۆکەکەتە بە وەرزش یان بەهۆی کەوتن لەسەری، کەواتە هەموو کەسێک لەوانەیە تووشبێت ئەگەر کلاوەی ئەژنۆ زۆر جوولەی لەسەر بێت.

خۆری ئازاری کلاوەی ئەژنۆ زۆربەی جار هەستکردنە بە نارەحەتی تا ئازاری یەکجار زۆر، دكتۆر شوان پسپۆڕی ئێسك و شكان نیشانه‌ و چاره‌سه‌ری  ئازاری کلاوەی ئەژنۆ له‌م بابه‌ته‌دا ده‌خاته‌ ڕوو.

نیشانەکان:
دیاریکەری نەخۆشی کلاوەی ئەژنۆ بریتیە لە ئازرێکی نارەحەت و کەم لە بەشی پێشەوەی ئەژنۆ .
1-ئازار لەکاتی وەرزشکردن .
2- ئازار لەکاتی نوشتانەوەی ئەژنۆ یان بەسەرکەوتنی قاندرمە(پلیکان) یان لەکاتی یاریکردنی سکوات .
3-قرتەقرت و دەنگ لە ئەژنۆ بەتایبەتی ئەگەر بۆ ماوەیەکی زۆر دابنیشیت

شێوازی دەستنیشانکردنی نەخۆشیەکە :
1-لەلایەن پزیشکی تایبەتی ئەژنۆ.
2- بە وەرگرتنی تیشکی ئەژنۆ.

چارەسەر:
1- بەهێزکردنی ماسولکەکانی پێشەوەی ڕان .
2- دورکەوتنەوە لە یاری پایسکیل و سکوات.
3- وەرگرتنی دەرمانی ئازار شکێن یان گلوکۆسامین.
4- لێدانی دەرزی جەلاتینی .
5- نەشتەرگەری نازووری ئەژنۆ.


PM:03:28:02/06/2022




ئه‌م بابه‌ته 1080 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌