پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
له درێژه‌ی یارییه‌كانی خولی تۆپی پێی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌كانی كوردستان ، ئێواره‌ی ڕۆژی چوار شه‌ممه 1 ی حوزه‌یرانی 2022 و له‌سه‌ر یاریگه‌ی فه‌رمانده‌یی تایبه‌ت به یانه‌ی پێشمه‌رگه تیپی تۆپی پێی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌ی پێشمه‌رگه میوانداری له تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید كرد .
له‌و یارییه‌دا و له‌سه‌ره‌تاوه هه‌ردوو تیم به هه‌وڵی تۆماركردنی یه‌كه‌م گۆڵ هێرشه یه‌ك له دوایی یه‌كه‌كانیان ده‌ست پێكردوو دوای 11 خوله‌ك له گێمی یه‌كه‌می یارییه‌كه یاریزان سامی سه‌عید توانی گۆڵی یه‌كه‌م و تاكه گۆڵی یارییه‌كه بۆ یانه‌ی پێشمه‌رگه تۆمار بكات و به‌و ئه‌نجامه‌ش ، تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌ی پیێشمه‌رگه توانیان به پله‌ی دووه‌م خۆیان بگه‌یه‌نه قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێڕینی خولی تۆپی پێی تازه‌پێگه‌بشتوانی یانه‌كانی كوردستان .