پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
به‌مه‌به‌ستی له نزیكه‌وه ئاگادار بوون له ته‌ندروستی به‌ڕێز سه‌عدی غه‌ریب وه‌رزشكاری دێرینی شاری سلێمانی و یه‌كێك له خه‌مخۆرانی وه‌رزشی شاره‌كه ، ئێواره‌ی ڕۆژی دوو شه‌ممه 30 ی ئایاری 2022 هه‌ریه‌ك له به‌ڕێزان حاكم ، مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و م ، شێرزاد محه‌مه‌د حه‌سه‌ن سكرتێری یانه و م ، ئیبراهیم قاسم ڕاوێژكاری وه‌رزشی سه‌رۆكی یانه و م ، عه‌تا حه‌مه ساڵح سه‌رپه‌رشتیاری تیپی تۆپی پێی تازه‌پێگه‌یشتوان ، سه‌ردانی ناوبرویان كرد .
سه‌ره‌تا به‌رێز حاكم مه‌حمود جێگری سه‌رۆكی یانه وێڕایی گه‌یاندنی سلاَوی سه‌رۆكی یانه به به‌رێز سه‌عدی غه‌ریب هیوایی ته‌ندروستی زۆر باشی بۆ خواست و ئاماده‌ی هه‌موو جۆره هاوكارییه‌كی بۆ به‌رێزیان ده‌ربڕی ، ئه‌مه‌و جێگری سه‌رۆكی یانه ئه‌و خزمه‌ت و ماندوو بونانه‌ی به‌ڕێز سه‌عدی غه‌ریبی به‌رز نرخاند كه له ماوه‌ی ته‌مه‌نی وه‌رزشی خۆیدا خزمه‌تێكی به‌رچاوی به وه‌رزشی شاری سلێمانی و كوردستان كردووه و به ڕه‌مزی وه‌رزش ناوی برد .
پاشان به‌ڕێز سه‌عدی غه‌ریب خۆشحاڵی خۆی نیشاندا به‌و سه‌ردانه‌ی شاندی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و ووتی ئه‌م سه‌ردانه‌ی دۆسته‌كانم ڕۆحه وه‌رزشییه‌كه‌می به زیندوو هێشته‌وه و ئه‌و خه‌م خۆرییه‌ی به‌رز نرخاند .