پێشمه‌رگه سپۆرت -
ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسكی پۆڵندی وهێرشبه‌ری یانه‌ی بایرن میونخ بڕیاری كۆتایی له باره‌ی داهاتووه‌یه‌وه داوه وده‌ڵێت سه‌رده‌می یاریكردن له بایرن میونخ كۆتاییهاتووه.
فابریزیۆ ڕۆمانۆدی ڕۆژنامه‌نوسی باوه‌ڕپێكراو له سكای سپۆرت لێدوانێكی لیڤاندۆڤسكی بڵاوكردۆته‌وه كه ئه‌و هێرشبه‌ره ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه سه‌رده‌می یاریكردنی له بایرن میونخ كۆتاییهاتووه و چیدی یاری بۆ ئه‌و یانه باڤارییه ناكاته‌وه.
له كۆتایشدا لیڤا ده‌ڵێت ده‌یه‌وێت ئه‌زمونێكی تر تاقی بكاته‌وه و هیواداریشه یانه‌كه‌ی ڕێگری لێ نه‌كه‌ن.
جێگه‌ی ئاماژه‌یه یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه نزیكترین یانه‌یه له گواستنه‌وه‌ی لیڤا.