پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
ڕێكخراوی فای جیهانی و یه‌كێتی فڕۆكه‌وانی ئێران له شاری مه‌ریوان پاڵه‌وانێتی جیهانی بۆ پێشبڕكێكی فڕین له‌سه‌ر ئاستی جیهان ئه‌نجام ده‌دات .
زانكۆ هه‌ردی یاریزانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و فڕۆكه‌وانی یاری پاراگلایده‌ر وه‌ك نوێنه‌ری یانه‌ی پێشمه‌رگه به‌شداری له‌و پاڵه‌وانێتییه ده‌كات و سه‌باره‌ت به‌به‌شداریكردنی له پاڵه‌وانێتییه‌كه ناوبراو تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرتی ڕاگه‌یاند ، پاش ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه پرۆتۆكۆڵێكی هاوبه‌شمان ئه‌نجام دا به ناوی یه‌كه له یه‌كه‌م پاڵه‌وانێتی جیهان به‌شداری ده‌كه‌ین ، زانكۆ ووتیشی ئه‌م پاڵه‌وانێتییه له به‌رواری 15 ی 6 ی 2022 و له شاری مه‌ریوان به‌ڕێوه ده‌چێت و زۆرترین یاریزانانی جیهان تێیدا به‌شداری ده‌كه‌ن ، ووتیشی مه‌به‌ست له به‌شداریمان پیشاندانی ئاستی یاریزانانی خۆمانه له‌سه‌ر ئاستی جیهان .