چای سه‌وز یان چای ڕه‌ش.. كامیان بۆ ته‌ندروستی باشتره‌؟


ته‌ندروستی‌ - 

لە زۆربەی توێژینەوەکان چای سەوز و ڕەش کاریگەری هاوشێوەیان هەیە کە چوار لەوانە لەم توێژینەوەیەدا پێداچوونەوەیان بۆ کراوە، دكتۆر ڕه‌وه‌ند وه‌ك پزیشكی پسپۆڕی ھەناوی ودڵ له‌م بابه‌ته‌دا ئاماژه‌ی‌ بۆ كردووه‌.

1- پۆلیفینۆڵەکانی چا دژە ئۆکسێنەری بەهێزن کە ڕەنگە ڕۆڵیان هەبێت لە دابەزاندنی چەوری خراپی ناو خوێن LDL، کە ئەمەش مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی دڵ کەمدەکاتەوە، هەروەها کەمکردنەوەی دروستبوونی میتابۆلیتە ئۆکسجینکراوەکانی DNA کە دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی مەترسیی توش بوون بە  شێرپەنجە.  
2- پۆلیفینۆڵەکانی چا،چا دروستبوون و دەردانی میتابۆلیتە ژەهراویەکانی ماددە شێرپەنجەییەکان زیاد دەکەن. 
3- چا ڕێژەی دووبارەبوونەوەی خانەکان دادەبەزێنێت و بەمەش گەشە و گەشەکردنی شێرپەنجەکان کەمدەکاتەوە.  
4- چا دەستکاری مایکرۆفلۆرای ڕیخۆڵە دەکات و بەکتریا نەخوازراوەکان کەمدەکاتەوە و بەکتریا سودبەخشەکان زیاد دەکات.  
زانیارییە کەڵەکەبووەکان پێشنیاری ئەوە دەکەن کە خواردنەوەی چای بەردەوام لەلایەن مرۆڤەوە ڕەنگە ڕێگەیەک بۆ کەمکردنەوەی ڕوودان و مردن بەهۆی نەخۆشییە درێژخایەنە سەرەکییەکان دابین بکات.

بەڵام لەگەڵ ئەمانەشدا بەکارهێنانی بەڕێژەیەکی زۆر بەتایبەت زیاد لە شەش کوپ لەڕۆژێکدا کاریگەری خراپی لەسەر گەدە و سورێنچک و خەوزڕاندن و خانە دەماریەکان دەبێت.


PM:09:39:25/05/2022




ئه‌م بابه‌ته 896 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌