پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
یارییه‌كانی جه‌وله‌ی هه‌شته‌می كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م و جه‌وله‌ی نۆیه‌می كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌می خولی تۆپی پێی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌كانی كوردستان به‌ڕێوه چوو ، تێیداو له كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م هه‌ندرێن به 2 گۆڵی بێ وه‌لاَم له خاكی برده‌وه و هه‌رچی زاخۆش بوو له نێو یاریگه‌ی خۆیداو به ئه‌نجامی 2-3 گۆڵ له‌به‌رامبه‌ر هه‌ولێر توشی شكست هاتن.
هه‌ر له یارییه‌كانی خوله‌كه سیروانی نوێ به ئه‌نجامی 3-2 گۆڵ له پێشمه‌رگه‌ی برده‌وه و هه‌ڵه‌بجه و شێروانه‌ش یه‌كسان بوون .