پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
له كوالالامپوری پایته‌ختی ولاَتی مالیزیا ، تیروپشكی یارییه‌كانی پالاَوتنی تۆپی پێی ولاَتانی ڕۆژ ئاوای ئاسیا بۆ ئاستی تازه‌پێگه‌یشتوان به‌ڕێوه چوو ، تێیداو دوای ڕاكێشانی تیروپشكی هه‌ڵبژارده‌كان ، هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی تازه‌پێگه‌یشتوانی عێراق كه‌وته كۆمه‌ڵه‌ی سێهه‌می هه‌ڵبژارده‌كان و له‌به‌رامبه‌ر هه‌ریه‌ك له ولاَتی ( عه‌مان ، قه‌ته‌ڕ ، لوبنان و به‌حرێن ) یاری ده‌كات .
ئه‌مه‌و بڕیاره یارییه‌كانی ئه‌و پالاَوتنه له مانگی 10ی 2022 و له ولاَتی عه‌مان به‌ڕێوه بچێت و هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به كۆمه‌ڵێك له به‌هره‌مه‌ندی نوێ و به تواناوه ده‌چێته نێو ئه‌و كێبڕكێیه تا بگاته یارییه‌كانی قۆناغی داهاتوو .