مباپێ یه‌كه‌م داواكاری‌ له‌ یانه‌كه‌ی‌ كرد


 
پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

كیلینان مباپێی فه‌ڕه‌نسی‌ و ئه‌ستێره‌ی‌ یانه‌ی‌ پاریس سانجێرمان یه‌كه‌م داواكاری‌ خۆی‌ له‌ یانه‌كه‌ی‌ كردوو داوای‌ كردووه‌ دوو یاریزان بكڕن.

ڕۆژنامەی لو پاریسیانی فەرەنسی بڵاویکردووەتەوە، نوێکردنەوەی گرێبەستی مباپێ و پاریس سان جێرمان دوای جێبەجێکردنی چەندین مەرجی یاریزانەکە بووە، تەنانەت مافی ئەوەی پێدراوە بۆچوونەکانی لەبارەی گواستنەوەی یاریزانان و ڕاهێنەری نوێوە بەهەند وەربگیرێت.

ئه‌و ڕۆژنامه‌یه‌ ده‌ڵێت: یەکەمین داواکاریی مباپێ لە ئیدارەی پاریس، کڕینی دوو یاریزان بووە کە پەیوەندیی هاوڕێیانەی توندوتۆڵی لەگەڵیاندا هەیە ئه‌وانش عوسمان دیمبیلی‌ له‌ به‌رشه‌لۆنه‌ و چوامینی‌ ئه‌ستێره‌ی‌ مۆناكۆیه‌.



PM:02:41:24/05/2022




ئه‌م بابه‌ته 1748 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌
‌ ‌