پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
به مه‌به‌ستی بره‌ودان و پاڵپشتی له چینی گه‌نجان و لاوان ، یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه پرۆتۆكۆڵێكی وه‌رزشی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له فڕۆكه‌وانی پاراگلایده‌ر ئه‌نجام دا .
ئێواره‌ی ڕۆژی دوو شه‌ممه ڕێكه‌وتی 23 ی ئایاری 2022 و له نێو باره‌گه‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و به ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان حاكم مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و مامۆستا شێرزاد محه‌مه‌د حه‌سه‌ن سكرتێری یانه و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی ، واژۆی ئه‌و پرۆتۆكۆڵه كرا كه په‌یوه‌سته به ئه‌نجام دانی چالاكییه وه‌رزشییه‌كانی یارییی پاراگلایده‌ر .
ئه‌مه‌و بڕیاره له درێژه‌ی چالاكییه‌كان ، فڕۆكه‌وانانی ڕاهێنراو خولی ڕاهێنان و پێگه‌یاندن بۆ فێرخوازان ئه‌نجام بده‌ن و به‌شداری له چالاكی و پاڵه‌وانێتییه‌كان به ناوی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه بكه‌ن .