پێشمه‌رگه سپۆرت -
فلۆرێنتینۆ پیرێزی سه‌رۆكی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید به یاریزانه‌كانی وتووه كه كیلیان مباپێ ڕوو ناكاته یانه‌كه‌یان.
زۆرێك له‌سه‌رچاوه باوه‌ڕپێكراوه‌كان كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه مباپێ گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ پاریس سانجێرمان نوێ ده‌كاته‌وه.
ڕۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنی ئاشكرای كردووه كه پیرێز به یاریزانه‌كانی وتووه كه له گواستنه‌وه‌ی مباپێ شكستیان هێناوه و ئه‌و یاریزانه ڕووناكاته ڕیاڵ مه‌درید.
ئه‌م هه‌واڵه له كاتێكدایه كه مباپێ سبه‌ی یه‌كشه‌ممه به ته‌واوی داهاتووی خۆی یه‌كلایی ده‌كاته‌وه.