په‌یكانی‌ ئێران نازناوی‌ پاڵه‌وانێتی‌ باله‌ی‌ یانه‌كانی‌ ئاسیایی‌ به‌ده‌ست هێنا



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

تیپی‌ باله‌ی‌ یانه‌ی‌ په‌یكانی‌ ئێران سه‌ركه‌وتنێكی‌ گرنگی‌ به‌ده‌ست هێنا دوایی‌ ئه‌وه‌ی‌ به‌ ئه‌نجامی‌ 3-2 گێم له‌ تیپی‌ باله‌ی‌ یانه‌ی‌ سونتوری‌ یابانی‌ برده‌وه‌ .

ئه‌و پاڵه‌وانێتییه‌ به‌به‌شداری‌ هه‌شت یانه‌ له‌ شاری‌ تارانی‌ پایته‌ختی‌ ئێران و له‌ نێو هۆڵی‌ ئازادی‌ نێو ده‌وڵه‌تی‌ له‌ ماوه‌ی‌ هه‌فته‌یه‌ك یارییه‌كانی‌ به‌ڕێوه‌ چوو تێیداو له‌ ولاَتی‌ عێراق هه‌ردوو یانه‌كانی‌ غازی‌ به‌سره‌ و هه‌ولێر به‌شداریان كردوو له‌ دوا پله‌كانی‌ ڕیزبه‌ندی‌ هاتن .


PM:11:36:20/05/2022




ئه‌م بابه‌ته 2024 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌