پێشمه‌رگه سپۆرت -
مێسی به ناڕاسته‌وخۆ داوای لابردنی پۆچیتینۆ ده‌كات له یانه‌ی پاریس سانجێرمان و هیچنانی ڕاهێنه‌رێك كه بتوانێت سه‌ركه‌وتنی زیاتر به یانه‌كه ببه‌خشێت.
له‌و باره‌یه‌وه ڕۆژنامەی لیکیپی فەرەنسی نووسیویەتی، لیۆ مێسی شکستی یانه‌كه‌ی لە چنینەوەی ناسناوەکانی ئەم وەرزەدا بۆ ماوریسیۆ پۆچتینۆی ڕاهێنەر گەڕاندووەتەوە، کە ستراتیژێکی دیاریکراوی نەبووە و ڕاهێنه‌رێكی گونجاو نه‌بووه بۆ یانه‌كه.
لیكیپ ده‌ڵێت مێسی داوای گرێنتی لە بەرپرسانی یانه‌كه‌ی کردووە، داواکار بووە بۆ وەرزی نوێ ڕاهێنەرێکی بەتوانا و ئەزمووندار دابین بکەن، لە توانایدا بێت بەرەو سەرکەوتنیان ببات، لە بەرامبەر ئەو داواکارییەشدا بەڵێنی داوە هەموو وزەی خۆی لەپێناو چنینەوەی ناسناوی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بەکار بخات.