پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
مه‌ڵبه‌ندی وه‌رزش و لاوانی بابان له گه‌ڕه‌كی ڕاپه‌ڕینی شاری سلێمانی كۆتایی هێنا به خولێكی كراوه‌ی یاری تێنسی سه‌ر زه‌وی بۆ كوڕان كه به شێوه‌ی كراوه و به‌به‌شداری 28 یاریزان ئه‌نجامی دابوو .
له‌و پاڵه‌وانێتییه‌دا و دوایی ململانێی به‌هێزی یاریزانان ، سه‌رئه‌نجام كوڕانی پێشمه‌رگه توانیان پله‌كانی یه‌كه‌م و دووه‌م و سێهه‌می ڕیزبه‌ندی به‌ده‌ست بهێنن .
له دوا یاری پاڵه‌وانێتییه‌كه هه‌ردوو یاریزان ڕۆژین ئه‌كره‌م و ئالان سه‌لام یاریزانانی یانه‌ی پێشمه‌رگه ڕوبه‌ڕوی یه‌ك بونه‌وه و دوایی یارییه‌كی به‌هێز ڕۆژین ئه‌كره‌م توانی بردنه‌وه به‌ده‌ست بهێنێت و به‌و ئه‌نجامه‌ش نازناوی پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ی به‌ده‌ست هێنا و پله‌ی دووه‌میش بۆ هاوتاكه‌ی ئالان سه‌لام بوو ، ئه‌مه‌و یاریزان ڕه‌نجده‌ر ڕه‌فیق پله‌ی سێهه‌می هه‌مان پاڵه‌وانێتی مسۆگه‌ر كرد .