پێشمه‌رگه سپۆرت -
یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی چاودێری دۆخی ئیلیكای گۆندۆگانی ئه‌ڵمانی ویاریزانی هێڵی ناوه‌ندی یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی ده‌كات و ده‌یخاته چوارچێوه‌ی پلانه‌كانییه‌وه.
دوێنێ ڕۆژنامه‌كانی ئینگلته‌را ئاشكرایان كردكه پیپ گواردیۆلای ڕاهێنه‌ری مان سیتی ده‌رگای ڕۆشتنی به ڕووی گۆندۆگاندا كردۆته‌وه.
فابریزیۆ ڕۆمانۆی ڕۆژنامه‌نوسی باوه‌پێكراو له سكای سپۆرت ئاشكرای كردووه كه به‌رپرسانی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه چاویان له تواناكانی ئه‌و یاریزانه ئه‌ڵمانیه‌یه و ئاماده‌ن له گواستنه‌وه‌كانی هاوینه‌دا بیگوازنه‌وه.