پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
ئێواره‌ی ڕۆژی سێ شه‌ممه 17 ی ئایاری 2022 و له نێو باره‌گه‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به‌ڕێز حاكم مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به ئاماده‌بوونی شێرزاد محه‌مه‌د حه‌سه‌ن سكرتێری یانه و خاتوو كه‌لسوم محه‌مه‌د ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی پێشوازی كرد له م . جه‌مال ڕه‌شید محه‌مه‌د سه‌رۆكی یه‌كێتی باله‌ی سلێمانی ، له‌و میواندارییه وه‌رزشییه‌دا و سه‌ره‌تا سه‌رۆكی یه‌كێتی باله‌ی سلێمانی وه‌ك نوێنه‌ری خولی باله‌ی پێنج گه‌نجه شه‌هیده‌كه كه به كاره‌ساتی هاتوو چۆ ماڵ ئاواییان له ژیان كرد ، له‌سه‌ر داوای كه‌س و كار‌و به‌ڕێوه‌به‌رانی خوله‌كه داوای له به‌ڕێز جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه كرد كه هۆڵی یانه‌كه دابین بكرێت بۆ به‌ڕێوه‌چوونی یاری كۆتایی ئه‌و خوله كه له نێوان یانه‌كانی چه‌م چه‌ماڵ و شێروانه به‌ڕێوه ده‌چێت ، هه‌روه‌ك ووتیشی یانه‌ی پێشمه‌رگه جێگه‌ی شانازی شارێكه كه هه‌میشه ده‌رگای والاَ بووه بۆ سه‌رجه‌م خول و پاڵه‌وانێتییه‌كان و ته‌نانه‌ت له ڕووی دارایشه‌وه هاوكار و پاڵپشت بوون ، ئه‌مه‌و به‌ڕێز حاكم مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی پێشمه‌رگه ووتی هه‌مووان دڵته‌نگ بوین به بیستنی كۆچی ئه‌و گه‌نجه خوێن گه‌رمانه و پرسه‌مان بۆ گێڕان له دڵه‌وه ، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه یانه‌ی پێشمه‌رگه هه‌میشه كراوه‌یه بۆ چالاكییه‌كانی چینی گه‌نجان و لاوان و پاڵپشتیان ده‌بین تا خه‌ونه‌كانیان ببنه ڕاستی و هه‌میشه به‌ره‌و پێش بچن .
جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی پێشمه‌رگه دووپاتی كرده‌وه كه هه‌موو هاوكارییه‌كی یه‌كێتی باله‌ی سلێمانی ده‌كه‌ن بۆ سه‌رخستنی دوا یاری خوله‌كه كه به‌شێوازێكی شایسته به‌ڕێوه بچێت .
هه‌روه‌ك بڕیار درا كه هۆڵی یانه‌ی پێشمه‌رگه ئاماده بكرێت و له ڕۆژی 3 ی ئازاری 2022 دوا یاری ئه‌و خوله به‌ڕێوه بچێت .