پێشمه‌رگه سپۆرت -
به‌رپرسانی یانه‌ی بایرن میونخ نیگه‌ران و توڕه‌ن له هه‌ڵوێستی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه له باره‌ی ڕێكه‌وتنی ژێربه‌ژێری ئه‌و یانه‌یه له‌گه‌ڵ لیڤاندۆڤسكی هێرشبه‌ری یانه‌كه‌یان.
ڕۆژنامه‌ی موندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنی ئاشكرای كردووه سەرۆکی بایرن میونخ و ئەندامانی کارگێڕیی ئەو یانەیە لە هەڵسوکەوتی ئیدارەی یانەی بەرشلۆنە توورەن، هۆکارەکەش بۆ ڕێککەوتنی ژێر بەژێری ستافی لاپۆرتا و ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی دەگەڕێینەوە.
مۆندۆ باس له‌وه‌ش ده‌كات كه بەرپرسانی بایرن بڕیاریانداوە بە هەمانشێوە تۆڵە لە یانەی بەرشلۆنە بکەنەوە و دەست بە گفتووگۆ بكه‌ن لەگەڵ عوسمان دێمبیلی فەرەنسی ، کە بۆندەکەی کۆتاییدێت و تاوەکو ئێستا سەرکەوتوو نەبوون لە نوێکردنەوەی.