به‌ وێنه‌ : پاڵه‌وانێتی‌ شه‌تڕه‌نجی‌ سلێمانی‌




پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

له‌ ژێر ناونیشانی‌ ( پایته‌ختی‌ ڕۆشنبیری‌ ) به‌ڕێوه‌به‌رێتی‌ وه‌رزشی‌ سلێمانی‌ له‌ ژێر سه‌رپه‌رشتی‌ ناوبژیوانی‌ نێو ده‌وڵه‌تی‌ و جێگری‌ سه‌رۆكی‌ یه‌كێتی‌ شه‌تڕه‌نجی‌ عێراق ئه‌سعه‌د ئیسماعیل و له‌ نێو هۆڵی‌ ئه‌كادیمیایی‌ فیشه‌ر یارییه‌كانی‌ پاڵه‌وانێتی‌ شه‌تڕه‌نجی‌ سلێمانی‌ درێژه‌ پێده‌دات .

پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ به‌به‌شداری‌ 30 یاریزان له‌ كوڕان و كچان به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و له‌ كۆتایی‌ و له‌ دوایی‌ به‌ڕێوه‌ چوونی‌ 9 جه‌وله‌ی‌ یارییه‌كان كه‌ ماوه‌ی‌ 9 ڕۆژ به‌رده‌وامی‌ ده‌بێت 5 یاریزانی‌ پله‌كانی‌ یه‌كه‌م تا پێنجه‌می‌ ڕیزبه‌ندی‌ سه‌ركه‌وتن بۆ قۆناغی‌ كۆتایی‌ پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ مسۆگه‌ر ده‌كه‌ن كه‌ بڕیاره‌ له‌و قۆناغه‌دا ڕوبه‌ڕوی‌ پێنج یاریزانی‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ ڕابردووی‌ سلێمانی‌ ببنه‌وه‌ كه‌ بریتین له‌ یاریزانان ( (زۆزگ سەڵاح، ئاریان علی، ئەحمەد جەزا، رەوەند حامد، رەوەز عمر ) و له‌ كۆتایی‌ دووباره‌ پێنج یاریزانی‌ ده‌بنه‌وه‌ یاریزانانی‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ سلێمانی‌ .


PM:09:29:16/05/2022




ئه‌م بابه‌ته 1204 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌