‌تین هاگ چاوی‌ له‌ یاریزانێكی‌ چێڵسییه‌



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

ئێریک تین هاگی هۆڵەندی ڕاهێنەری نوێی یانەی مانچستەر یونایتد، داوای لە بەرپرسانی یانەکەی کردووە گرێبەست لەگەڵ نگۆلۆ کانتی فەرەنسی ئەستێرەی یانەی چێڵسی واژۆ بکەن.

ڕۆژنامه‌ی‌ دەیلی میرەرئاشكرای‌ كردووه‌  تین هاگ پێی وایە کانتی دەبێتە یەکێک لە یاریدەدەرەکان بۆ سەرکەوتن، هەروەها دەبێتە نموونەیەک بۆ یاریزانە لاوەکان و ئەزموونیان پێ دەبەخشێت.

ئەم خواستەی ڕاهێنەرە هۆڵەندییەکە مەحاڵ نییە، چونکە ئیدارەی چێڵسی ئامادە نییە مووچەی هیچ یاریزانێکی بەتەمەن (31 ساڵ) بۆ ماوەی درێژخایەن نوێ بکاتەوە، لە کاتێکدا کانتی لە 2023 بۆندەکەی کۆتایی دێت.


PM:02:48:16/05/2022




ئه‌م بابه‌ته 1756 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌