پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
یه‌كێتی ناوه‌ندی كاراتێی عێراق دوا پالاَوتنی یاریزانانی به‌به‌شداری 35 یاریزان له شاری به‌غداد ئه‌نجام دا .
به‌مه‌به‌ستی ده‌ست نیشان كردنی هه‌ڵبژارده‌ی كاراتێی عێراق له یارییه‌كانی كۆمیته و كاتا ، یه‌كێتی كاراتێی عێراق پالاَوتنی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی ئه‌نجام دا‌و تێیداو له‌و پالاَوتنه‌دا یاریزانانی یانه‌ی پێشمه‌رگه توانیان بلیتی سه‌ركه‌وتنه‌كان به‌ده‌ست بهێنن ، شڤان عوسمان یاریزانی پاڵه‌وانی یانه‌ی پێشمه‌رگه له لێدوانێكی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به پالاَوتن دیاری ده‌كرێت و خۆش به‌ختانه له یانه‌ی پێشمه‌رگه شه‌ش یاریزان توانیان پله‌كانی یه‌كه‌م و دووه‌م به‌ده‌ست بهێنن .
شڤان ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه دوایی ئه‌وه‌ی خۆی توشی پێكانێكی قورس هاتووه و دوایی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پێویست به گرنگی زانیوه بچێته‌وه نێو ئه‌و كێبڕكێیانه و خۆش به‌ختانه‌ش سه‌رجه‌م یارییه‌كانی به سه‌ركه‌وتن و بردنه‌وه به كۆتا هێناوه له كێشی قورس .
هه‌روه‌ك شڤان ووتی ، یه‌كێتی كاراتێی عێراق دوایی ئه‌و ئه‌نجامه‌ی خۆشحاڵی خۆیان پیشان داوه كه یه‌كێك له یاریزانه دیاره‌كانی هه‌ڵبژارده‌كه‌یان ئه‌و ئه‌نجامه‌ی هه‌بووه و گه‌ڕاوه‌ته‌وه نێو یارییه‌كان .
ووتیشی بڕیاره به‌شداری له پاڵه‌وانێتی سیرێس ئه‌ی له ولاَتی میسر بكه‌ین كه بۆ یاریزانانی پاڵه‌وانی جیهانیه‌و له به‌رواری 5 و 6 ی مانگی داهاتوو یارییه‌كانی به‌ڕێوه ده‌چێت .
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه هه‌ریه‌ك له یاریزان شاكۆ ئه‌حمه‌د له كێشی +84 پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ست هێناوه و هه‌روه‌ك ڕێباز حه‌كیم له كێشی 55 كغم یه‌كه‌م بوون ، ناوبراو ووتیشی هه‌ردوو یاریزانان هه‌ریاد و لاوكۆ توانیان پله‌كانی دووه‌م له یاری كۆمێته به‌ده‌ست بهێنن .
شڤان درێژه‌ی به ووته‌كانی دا‌و ووتی ، دوایی ئه‌وه‌ی سه‌ید شه‌مس ڕاهێنه‌ری به ڕه‌گه‌ز میصری ئه‌ركی ڕاهێنه‌رایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی عێراقی له ئه‌ستۆ گرت شێوازی پالاَوتنه‌كه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی عێراقی گۆڕیوه كه به چه‌ند قۆناغێك ئه‌نجام بدرێت و یاریزانان بره‌و به ئاستی خۆیان بده‌ن .
دواجار شڤان ووتی له مانگی ته‌مووزی 2022 پالاَوتنه‌كان درێژه‌ی ده‌بێت و یاریزانان دیاری ده‌كرێنه‌وه بۆ پاڵه‌وانێتییه‌كانی داهاتوو .