هه‌ولێر و غاز توشی‌ دووه‌م شكست هاتن




پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

تیپی‌ باله‌ی‌ یانه‌كانی‌ هه‌ولێر و غازی‌ عێراقی‌ به‌شدار له‌ پاڵه‌وانێتی‌ باله‌ی‌ ولاَتانی‌ ئاسیا كه‌ یارییه‌كانی‌ له‌ شاری‌ تارانی‌ پایته‌ختی‌ ئێران به‌ڕێوه‌ ده‌چێت دووه‌م یاریان ئه‌نجام دا .

سه‌رله‌به‌یانی‌ ڕۆژی‌ یه‌ك شه‌ممه‌ 15 ی‌ ئایاری‌ 2022 و له‌ دووه‌م ڕۆژی‌ یارییه‌ به‌هێزه‌كانی‌ ئه‌و پاڵه‌وانێتیه‌دا ، تیپی‌ باله‌ی‌ یانه‌ی‌ غاز له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی‌ ناخونی‌ تایله‌ندی‌ یاری‌ كردوو دوایی‌ یارییه‌كی‌ به‌هێز یانه‌ تایله‌ندییه‌كه‌ توانی‌ به‌ ئه‌نجامی‌ 3-1 گێم بردنه‌وه‌ به‌ه‌ده‌ست بهێنێت .

ئه‌مه‌و یانه‌ی‌ هه‌ولێر ڕوبه‌ڕوی‌ یانه‌ی‌ تارازی‌ كازاخستانی‌ بۆوه‌ و به‌ ئه‌نجامی‌ 3-0 گێم یارییه‌كه‌ی‌ پێدۆڕاند .


PM:03:31:15/05/2022




ئه‌م بابه‌ته 1328 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌
‌ ‌