پێشمه‌رگه سپۆرت -
ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسكی پۆڵندی و هێرشبه‌ری یانه‌ی بایرن میونخ ده‌ڵێت ڕه‌نگه یارییه‌كه‌ی وڵفسبۆرگ كۆتا یاریم بوبێت به درێسی بایرن میونخه‌وه.
له پاش یاری كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌ی یانه‌كه‌ی به‌رانبه‌ر وڵفسبۆرگ و تۆماركردنی گۆڵێك له‌و یارییه‌دا لیڤا ده‌ڵێت: لەوانەیە ئەمە دوایین یاریی من بێت لەگەڵ بایرن، ناتوانم %100 ئەمە بڵێم، بەڵام لەوانەیە کۆتایی من بێت به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر. دەمەوێت لەگەڵ یانەکەی بریارێکی تەواو و گونجاو بدەم .
ئەم قسانەی لیڤاندۆڤسکی لە کاتێکدایە ئەمڕۆ دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەتەوە کە ئەو یاریزانە لەگەڵ یانەی به‌رشه‌لۆنه گەیشتووەتە رێکەوتن.
لیڤاندۆڤسكی به تۆماركردنی 35 گۆڵیش بوه گۆڵكاری ئه‌م وه‌رزه‌ی بۆندسلیگا.