سەلام حسێنی میدیاكاری وەرزشی ماڵئاویی كرد


پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - زاگرۆس نانەكەلی

لاتان سەیر نەبێت بەر لەهەموو پلە وپۆستێك سەلام حسێنی كۆچكردوو میدیاكاری وەرزشی بوو،ئەو بەر لە (38) ساڵ كاری رۆژنامەنووسی وەرزشی كردووە، ئەوكات تەمەنی (24) ساڵ بوو، دەركەوتنیشی بۆ یەكەم جار بۆ رۆژنامە و گۆڤارە كوردی وعەربییەكان بابەتی وەرزشی بڵاودەكردەوە،وەك (ملاعب،ریاچیە،رریاچە والشباب،العراق، هاوكاری)،ساڵی 1985 لەگەڵ دەركردنی رۆژنامەی كاروانی وەرزش وتا داخستنی ساڵی 1990 سەلام حسێن وەك پەیامنێر و رۆژنامەنووسێك هەواڵ وبابەتی وەرزشی بۆ ئەم رۆژنامەكوردییە وەرزشییە دەنارد،ئەو سكرتێری یەكێتی تۆپی پێی كوردستان بوو.

سیڤی كۆچكردوو  سەلام حسێن :

سەلام حسێن عومەر ساڵی 1960 لەشاری هەولێر لەدایكبووە،بڕوانامەی دبلۆمی لەژمێریاریی وەرگرتووە، ساڵی 1974 لەتیپە میللییەكانی هەولێر یاریكردووە،ساڵی 1984 تاساڵی 1995 لەزۆربەی رۆژنامە و گۆڤارەكانی عێراق بابەتی وەرزشی بەزمانی عەرەبی بڵاوكردۆتەوە، ساڵی 1985 تاساڵی 1990 لەهەفتەنامەی كاروانی وەرزش/ بەشی عەرەبی بابەتی بڵاوكردۆتەوە، ساڵی 1993 بابەتی وەرزشی لەڕۆژنامەی (برایەتی) بڵاوكردۆتەوە، ساڵانی 2007 تا 2010 سەرنووسەری رۆژنامە و گۆڤاری فوتبوڵ بووە، ساڵی 2008 تا 2010 سەرپەرشتیاری پێگەی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان بوو، جگە لەكارەكانی، ئێستاش بابەتی وەرزشی لەڕۆژنامە و گۆڤارەكاندا بڵاودەكاتەوە.
ئێوارەی شەممە لەسەر یەكشەممە رێكەوتی 14-5-2022 بەنەخۆشی كۆچی دوایی كرد.


PM:02:16:15/05/2022




ئه‌م بابه‌ته 680 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌