پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
له ژێر سه‌رپه‌رشتی شاهناز یاری ڕاهێنه‌ری ئێرانی و له ماوه‌ی سێ ڕۆژ هه‌ڵبژارده‌ی فوتساڵی كچانی عێراق دیاری كرا .
له‌و كه‌مپه‌دا كه 30 كیژه یاریزان به‌شداریان كرد و ڕۆژانه دوو یه‌كه‌ی مه‌شقی به‌ڕێوه ده‌چوو ، ڕاهێنه‌ری ناوبراو متمانه‌ی به‌خشییه هه‌ریه‌ك له كیژه یاریزانان ( نور سباح ، فائز جه‌لال ، شاجوان جه‌بار ، خه‌لاَت ئه‌سعه‌د ، نادیه فازل ، زه‌ینه‌ب عه‌باس ، ته‌بارك ڕه‌حمان ، سه‌ماح ئیبراهیم ، غفران صادق ، ده‌ریا به‌هره ، شۆخان نوره‌دین ، بێریڤان جه‌لال ، شیلان عه‌بدولاَ ، سارا عه‌بدولاَ ، میس مه‌هدی ، دێرین محه‌مه‌د ، ڕۆژین سه‌عد ، له‌نیا سدیق ، سه‌میره ڕه‌وف ، ته‌یبه سه‌لیم ، هدی مخیف ، ته‌یبه نه‌عیم ) .
دوایی دیاری كردنی هه‌ڵبژارده‌كه ، شاهنازی ڕاهێنه‌ر به ڕاگه‌یاندنه‌كانی ڕاگه‌یاند كه هه‌ڵبژارده‌ی عێراق كه‌مپێكی نێو خۆی داخراو بۆ مه‌شقه ئاماده‌كارییه‌كانی ئه‌نجام ده‌دات و پاشان كه‌مپه‌كه‌ی ده‌باته ده‌ره‌وه‌ی ولاَت و چه‌ندین یاری دۆستانه‌ش ئه‌نجام ده‌دات ، هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی پێدا كه له كۆتایی 14 یاریزان ده‌هێڵنه‌وه بۆ به‌شداری له پاڵه‌وانێتی ولاَتانی ڕۆژئاوای ئاسیا كه له شاری جده‌ی ولاَتی سعودیه به‌ڕێوه ده‌چێت .