پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
یارییه‌كانی پاڵه‌وانێتی باله‌ی یانه‌كانی ولاَتانی ئاسیا له شاری ته‌هرانی پایته‌ختی ولاَتی ئێران و له نێو هۆڵی ئازادی نێو ده‌وڵه‌تی ده‌ستی پێكرد .
ڕۆژی شه‌ممه 14 ی ئایاری 2022 كێبڕكێ به‌هێزه‌كانی ئه‌و پاڵه‌وانێتییه ده‌ستی پێكرد كه خاوه‌ن نازناو بلیتی گه‌یشتن به پاڵه‌وانێتی جیهان ده‌بڕی‌َ و تێیداو له یه‌كه‌م یاری خۆیدا یانه‌ی هه‌ولێر ڕوبه‌ڕوی یه‌كێك له یانه به‌هێزه‌كانی پاڵه‌وانێتییه‌كه بۆوه كه یانه‌ی شهدابی ئێرانی یه و دوایی یارییه‌كی به‌هێز یانه‌ی شه‌هداب توانی به ئه‌نجامی 3-0 گێم بردنه‌وه به‌ده‌ست بهێنێت .
ئه‌مه‌و یانه‌ی غازی به‌سره به هه‌مان شێوه له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی په‌یكانی ئێرانی و به هه‌مان ئه‌نجام توشی شكست هاتن .