پێشمه‌رگه سپۆرت -
ڕۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنی بابه‌تی ڕۆشتنی تیرشتیگنی ئه‌ڵمانی و گۆڵچی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه له یانه‌كه‌ی یه‌كلایی ده‌كاته‌وه.
له ماوه‌ی ڕابردوودا چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك ئاشكرایان كردبوو كه یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه ئاماده‌یه له‌م هاوینه‌دا ده‌ستبه‌رداری تیرشتیگن بێت.
به‌ڵام ئه‌مڕۆ ڕۆرژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنی و نزیكی به‌رشه‌لۆنه ئاشكرای كردووه كه داهاتووی ئه‌و گۆڵچیه ئه‌ڵمانیه له‌گه‌ڵ به‌رشه‌لۆنه هیچ له مه‌ترسیدا نییه و به‌رپرسانی یانه كه‌ته‌لۆنییه‌كه متمانه‌ی ته‌واویان به تواناكانی شتیگن هه‌یه.