پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
به‌بۆنه‌ی ده‌ستپێكی تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆتایی ساڵی 2022 ، لیژنه‌ی پێشبڕكێكان له یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی عێراق كۆبونه‌وه‌ی خۆی ئه‌نجام دا و بڕیاری دا به وه‌ستاندنی سه‌رجه‌م خوله‌كانی ( لاوان ، تازه‌پێگه‌یشتوان و بێچوه شێرانی پله نایاب و لاوانی پله یه‌ك ) ی یانه‌كانی عێراق .
له‌و بڕیاره‌ی دا لیژنه‌ی ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه سه‌رجه‌م خوله‌كانی ئاسته ته‌مه‌نییه‌كان له به‌رواری 14 تا 26 ی ئایاری 2022 ده‌وه‌ستێت ئه‌وه‌ش به‌هۆی تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆتایی ساڵی خوێندكاران .