پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
به‌مه‌به‌ستی دروست بوونی نه‌وه‌یه‌كی نوێ و بنیاتنانی بناغه‌یه‌كی به‌هێزی یاری تۆپی پێ له شاری سلێمانی ، فێرگه‌ی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له ژێر سه‌رپه‌رشتی كۆمه‌ڵێك له ڕاهێنه‌رانی به ئه‌زموون كه خاوه‌ن بڕوانامه‌ی نێو ده‌وڵه‌تی یارییه‌كه‌ن ، خولی هاوینه بۆ وه‌رزی نوێ ده‌ست پێده‌كات .
خوله‌كه له به‌رواری 25 ی ئایاری 2022 بۆ كۆتایی وه‌رزی هاوین به‌رده‌ووام ده‌بێت و ڕۆژانه و له‌سه‌ر یاریگه جیاوازه‌كانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه مه‌شقه ئاماده‌كارییه‌كان به شێوازی نوێ به فێرخوازان و مندالاَن ده‌درێت ، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته سه‌رپه‌رشتیارانی فێرگه‌ی تۆپی پێی یانه‌كه ئاگاداری دایكان و باوكان ده‌كات كه له پشوی هاوینه‌ی وه‌رزی 2022 ناوی مندالاَنیان له یانه‌ی پێشمه‌رگه تۆمار بكه‌ن ئه‌وه‌ش به‌مه‌به‌ستی به‌شداری نه‌وه‌كانیان له خولی هاوینه‌ی فێرگه‌ی تۆپی پێی یانه‌ی پێشمه‌رگه كه به‌شدار ده‌بن له چه‌ندین ڤیستیڤاڵی جیاوازدا .