پێشمه‌رگه سپۆرت -
نێیماری بەرازیلی و ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی پاریس سانجێرمان بەهیچ شێوەیەك بیری لە جێهێشتنی پاریس سانجێرمان نەكردۆتەوە.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له یاریزانه‌كه ئاشكرایان كردووه كه نیمار بیری له‌جێهێشتنی پاریس نه‌كردۆته‌وه وئیدارەی پاریسیش بەهەمان شێوە بیریان لای فرۆشتنی هێرشبەرە بەرازیلییەكە نییە.
ئه‌و سه‌رچاوانه باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه نیمار پابەند دەبێت بە یانەی پاریسەوە و بە دڵنیاییەوە ساڵی داهاتووش دوای مۆندیال لە فەرەنسا دەمێنێتەوە ئەو هەواڵانەی باس لە ڕۆیشتنی نیمار دەكەن لە پاریس تەنها پڕوپاگەندەیە.