ته‌ندروستی -
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه پۆستی هه‌مه‌چه‌شن له‌سه‌ر كاریگه‌ری پیاز بڵاوده‌كرێته‌وه، ڕێنمایی هاوڵاتیان ده‌كرێت له ژووره‌كانی ماڵه‌كه‌یان پیازێك دابنێن بۆ ئه‌وه‌ی له توشبوون به ئه‌نفلۆنزا پارێزراوبن.
له‌ڕاستیدا پیاز سوودی هه‌مه‌چه‌شنی هه‌یه، به‌ڵام هه‌ڵمژینی ڤایرۆسی توشكه‌ر به ئه‌نفلۆنزا له‌لایه‌ن پیازه‌وه بابه‌تێكی ناڕاست و بێ بنه‌مایه.
له پۆسته‌كانی فه‌یسبووك باس له‌وه ده‌كرێت"ساڵی 1918 چیرۆكی ئه‌م بابه‌ته سه‌ری هه‌ڵدا، ئه‌و كاته‌ی ئه‌نفلۆنزای ئیسپانی بڵاوبویه‌وه، خێزانێك له‌وڤایرۆسه ڕزگاریان بوو له‌كاتێكدا ده‌یان ملیۆن هاوڵاتی به‌هۆیه‌وه گیانیان له‌ده‌ستدا، خاوه‌نی ماڵه‌كه چه‌ند پیازێكی له ژووره‌كانی ماڵه‌كه‌ی داناوه، پاش ئه‌وه‌ی پشكنین بۆ پیازه‌كه كراوه تێبینی ئه‌وه كراوه ڤایرۆسی ئه‌نفلۆنزا و چه‌ندین جۆری به‌كتریا له‌سه‌ر پیازه‌كه بوونیان هه‌بووه.
پێگه‌ی" پولیتیڤاك" له‌ڕێی ڕاپۆرتێكه‌وه كه ساڵی 2017 بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه، به‌ڕێوبه‌ری به‌شی زانست و كۆمه‌ڵگه له زانكۆی ماكجیل جۆ شوارز ڕه‌تی كردۆته‌وه پیاز وه‌ك موگناتیس ڕاكێشه‌ری به‌كتریا و ڤایرۆس بێت، به‌ڵكو له پیازدا مادده‌ی كبریت هه‌یه كه توانای له‌ناوبردنی ڤایرۆس و میكرۆبی هه‌یه به‌ڵام ڤایرۆس هه‌ڵنامژێت.