پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
تیپی باله‌ی یانه‌ی هه‌ولێر به‌شدار له پاڵه‌وانێتی باله‌ی ولاَتانی ئاسیا كه هه‌شت تیم تێیدا به‌شداره ئاماده‌كارییه‌كانی ده‌ست پێكرد .
له نێو هۆڵی یانه‌ی ئه‌كاد له ناوچه‌ی عه‌نكاوه‌ی شاری هه‌ولێر مه‌شقی ئاماده‌كاری تیپی باله‌ی یانه‌ی هه‌ولێر بۆ به‌شداری له ڕكابه‌رییه به‌هێزه‌كانی ئه‌و پاڵه‌وانێتییه ده‌ستی پێكرد كه بڕیاره یارییه‌كانی له 15 تا 20 ی ئایاری 2022 و له شاری تارانی پایته‌ختی ولاَتی ئێران به‌ڕێوه بچێت و هۆڵی ئازادی نێو ده‌وڵه‌تی كه زیاتر له 12 هه‌زار هانده‌ر له خۆده‌گرێت میوانداری له یارییه‌كانی ده‌كات .
یانه‌ی هه‌ولێر له كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌می یانه به‌شداره‌كانه و ڕوبه‌ڕوی هه‌ریه‌ك له تیپی باله‌ی یانه‌كانی ( شه‌هدابی ئێران ، ڕه‌یانی قه‌ته‌ڕی و تارازی كازاغستانی ) ده‌بێته‌وه .
هه‌روه‌ك یانه‌ی هه‌ولێر پێكهاته‌ی تیپه‌كه‌ی دیاری كرد كه پێك دێت له ( ئالا دیده‌وان - سه‌رپه‌رشتیار ، محه‌مه‌د حسێن نه‌جاتی - ڕاهێنه‌ری یه‌كه‌م ، كاكه جوان ڕه‌مه‌زان یاریده‌ده‌ری یه‌كه‌م ، سه‌نگه‌ر چاوشین - یاریده‌ده‌ری دووه‌م ، یاریزانان - عه‌لی ته‌ها به شێوه‌ی خواستن له یانه‌ی پێشمه‌رگه بۆ یانه‌ی هه‌ولێر ، نه‌وزاد شێرزاد ، ئه‌سیل جه‌میل ، ئیسلام ساجد ، ڕێدار فه‌رهاد ، مسته‌فا كاكه جوان ، دانا فه‌رهاد ، منتزر محه‌مه‌د ، ڕامی خالید ، مسته‌فا غه‌نی ، ئه‌حمه‌د یونس ، شاهین شوان ، سه‌لاَحه‌دین شاكر حه‌سه‌ن عه‌لی ) و ناوبژیوان هیشام به‌كر به‌شداری له‌و پاڵه‌وانێتییه ده‌كات .
جێگه‌ی ئاماژه‌پێدانه ، نرخی بلیتی یارییه‌كان 30 هه‌زار تمه‌نه و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت بۆ یارییه‌كانی كۆتایی نرخی بلیته‌كان بگاته سه‌رو 90 هه‌زار تمه‌ن .
مێژووی ئه‌نجامه‌كانی پاڵه‌وانێتییه‌كه له ساڵی 1999 تا ساڵی 2020 یانه‌كانی ولاَتی ئێران 22 جار پله‌كانی یه‌كه‌م و دووه‌م و سێهه‌میان به‌ده‌ست هێناوه و چاوه‌ڕان ده‌كرێت له‌م ساڵیش هه‌مان سیناریۆ بۆ یانه‌كانی ئێران دووباره بێته‌وه كه چه‌ندین یانه‌ی به‌هێزی ئه‌و ولاَته‌ی تێدایه .
له لایه‌كی دیكه‌وه یانه‌ی غاز كه به هه‌مان شێوه نوێنه‌رایه‌تی عێراق ده‌كات له‌و پاڵه‌وانێتیه‌دا له كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌می یانه‌كان یاری ده‌كات و ڕوبه‌ڕوی هه‌ریه‌ك له یانه‌كانی (په‌یكانی ئێرانی - سانتوری سانبردز ژاپۆنی-ناخون راتچاسیمای تایله‌ندی) ده‌بنه‌وه .