پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
پاش به‌ده‌ست هێنانی نازناوی خولی نایابی تۆپی باله‌ی یانه‌كانی عێراق بۆ ئاستی لاوان ، له مه‌راسیمێكی تایبه‌تدا ، یه‌كێتی باله‌ی عێراق جه‌مه‌كانی ( كاسی سوپه‌ر و خولی نایابی عێراق بۆ ئاستی پێشكه‌توان و جامی لاوان ) ی به‌خشییه تیپه‌كانی باله‌ی یانه‌ی غازی به‌سره .
یانه‌ی غاز له خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراق پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ست هێنا و دوایی پاشه‌كشه‌ی هه‌ریه‌ك له یانه‌كانی پێشمه‌رگه كه خاوه‌ن پله‌ی دووه‌می ڕیزبه‌ندی بوو وه یانه‌ی به‌حری ، یانه‌ی جه‌یشی به‌غداد ئه‌و پله‌یه‌ی مسۆگه‌ر كرد .
ئه‌مه‌و له خولی لاوانی نایابی یانه‌كانی عێراق دوایی سه‌ركه‌وتنه‌كانی له قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێڕین ، یانه‌ی غاز پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستت هێنا .