پێشمهرگه سپۆرت -
یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لەم هاوینەدا دەستبەرداری نۆ یاریزانی دەبێت و چەند گرێبەستێكیش ئەنجام دەدات.
ڕۆژنامەی ماركای ئسپانی ئاشكرای كردووە كە خاوەن لاپۆرتای سەرۆكی یانەی بەرشەلۆنە لەگەڵ چاڤی هێرناندزی ڕاهێنەری یانەكە لە ماوەی ڕابردوودا چەندین كۆبونەوەیان ئەنجامداوە و پلانێكی درێژخایەنیان داڕشتووە ئەمەش لە پێناو گەڕانەوەی یانەكە بۆ سەركۆی نازناوەكان و بردنەوەی نازناوی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.
ئەو ڕۆژنامەیە ئاماژەی بەوەكردووە كە لەو چەند كۆبونەوەیەدا لاپۆرتا و چاڤیش كۆك بوون لەسەر ئەوەی هەندێك یاریزان زیادە و ناپێویستن بۆ یانەكە كە خۆی لە نۆ یاریزان دەبێنێتەوە.
ماركا ناوەكانی ئاشكرا كردووە كە هەریەكە لە مەمفیس دیپای و ڕیكی پۆیچ و برایسوایت و ئۆمتیتی و دێست و نیتۆ و فرینكی دی یۆنگن .