پێشمه‌رگه سپۆرت -
پاش ئه‌وه‌ی تیپی باله‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه توانی به پله‌ی دووه‌م بگاته یارییه‌كانی قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێڕینی خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراق ، یه‌كێتی ناوه‌ندی باله‌ی عێراق به بێ هۆكار یارییه‌كانی چوار گۆشه‌ی زێڕینی خولی نایابی دواخست بۆ ماوه‌ی 45 ڕۆژ كه ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی دواخستنی ئاستی تیپ و ئه‌ركێكی دارایی زیاتره له‌سه‌ر یانه ،ئه‌مه‌و به فه‌رمی و به نوسراو هه‌ریه‌ك له یانه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی به دوو نوسراو و یانه‌ی به‌حری شاری به‌سره به هه‌مان شێوه دوو نوسراویان ئاراسته‌ی یه‌كێتی باله‌ی عێراق كرد تا پێكه‌وه كۆبونه‌وه‌یه‌ك بكرێت و بڕیار له شێوازی به‌ڕێوه چوونی یارییه‌كانی ئه‌و قۆناغه بدرێت تا بار گرانی نه‌بێت بۆ هیچ یانه‌یه‌ك .
له‌سه‌ر ئه‌و پرسه ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌ی پێشمه‌رگه كۆبونه‌وه‌ی خۆی ئه‌نجام دا و تێیدا و ئاماژه به‌وه‌درا كه یانه‌ی پێشمه‌رگه ئاماده‌ی به‌شداری بوو له یارییه‌كانی قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێڕین به‌لاَم به‌هۆی دواخستنی یارییه‌كان و درێژكردنه‌وه‌ی خوله‌كه هه‌ربۆیه به فه‌رمی نوسراومان ئاراسته‌ی یه‌كێتی باله‌ی عێراق كرد كه یانه‌كان كۆبونه‌وه ئه‌نجام بده‌ن و بڕیاری كۆتایی له‌سه‌ر یارییه‌كانی خوله‌كه بدرێت كه دواتر یه‌كێتی باله‌ی عێراق پێیان ڕاگه‌یاندن نوسراوی ( لێبوردن ) ئاراسته‌ی یانه‌كه‌مان ده‌كه‌ن به‌لاَم ئه‌و نوسراوه ئاراسته‌ی یانه‌كه‌مان نه‌كرا .
سه‌باره‌ت به یارییه‌كانی پاڵه‌وانێتی باله‌ی یانه‌كانی ولاَتانی ئاسیا و پاش ئه‌وه‌ی یانه‌ی به‌حری پاشه‌كشه‌ی له پاڵه‌وانێتی باله‌ی یانه‌كانی ئاسیا كرد ، یانه‌ی پێشمه‌رگه نوسراوی فه‌رمی به ژماره ( 128 ) ئاراسته‌ی یه‌كێتی باله‌ی عێراق كرد بۆ به‌شداری له‌و پاڵه‌وانێتیه‌دا به‌لاَم له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێك كه به‌شدار نه‌بوین له خولی عێراق بێبه‌شكراین له به‌شداریكردن له‌و پاڵه‌وانێتییه‌ی یانه‌كانی ئاسیا .
دواجار جه‌ماوه‌ری خۆشه‌ویستی یانه‌كه‌مان دڵنیاده‌كه‌ینه‌وه كه پاڵپشتی ته‌واو له تیپی باله ده‌كه‌ین و بۆ وه‌رزی نوێ به به‌رگێكی نوێ به‌شداری له ڕكابه‌رییه‌كانی خوله‌كه ده‌بین .