پێشمه‌رگه سپۆرت -
چاڤی هێرناندزی ڕاهێنه‌ری یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه ستایش ئاستی یاریزانه‌كانی ده‌كات و پێیشی وایه ئاستی یانه‌كه‌ی زۆر به‌ره‌و پێشه‌وه چووه.
چاڤی هێرناندیزی ڕاهێنەری بەرشەلۆنە دوای بردنەوەیان لە ڕیاڵ بیتیس ڕایگەیاند یانەکە لە مانگی تشرینی یەکەم و کانونی یەکەمدا له ئاستی پێویستدا نه‌بوو خاڵی زۆرمان له ده‌ستدا ، به‌ڵام له ئێستادا یانه‌كه له‌سه‌ر ڕێگه‌یه‌كی ڕاست هه‌نگاو ده‌نێت.
ڕاهێنەرەکەی بەرشەلۆنە ستایشی ئاستی یاریزانەکانی کرد و ئاماژەی بەوەکرد سەرەڕای ئەوە نەیانتوانی ڕکابەری لەسەر بردنەوەی نازناوی خولی ئیسپانیا بکەن بەڵام ئاستی یانەکە زۆر باشتر بووە.
وتیشی: لە قۆناغی دووەمدا لە یانەکانی 10 پلەی پێشەوەی ڕیزبەندیمان بردەوە و بەبەهێزیەوە ڕکابەریمان کرد و بێگومانم لەوەی ئەوە لای هەمووان ئاشکرایە، سەرەڕای شکستەکەمان بەرامبەر کادیش گەڕاینەوە و بەشێوەیەکی باش یاریمانکرد.