پێشمهرگه سپۆرت -
گواردیۆلا دوپاتیکردەوە وەرزی داهاتوو هەوڵی بردنەوەی چامپیۆنز لیگ دەدەن و لە ئێستادا تەنیا ئامانجیان بەدەستهێنانی نازناوی پریمەر لیگە.
پیپ گواردیۆلای ڕاهێنەری یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی لە لێدوانیکیدا ڕایگەیاند، سەرزەنشتی هیچ یاریزانێکی یانەکەی نەکردووە دوای ماڵئاواییکردنیان لە چامپیۆنز لیگ چونکە لە تۆپی پێدا هەموو ئەنجامێک ئەگەر روودانی هەیە.
گواردیۆلا وتیشی وەرزی داهاتوو هەوڵی بەدەستهێنانی نازناوی جامپیۆنز لیگ دەدەن و ئەگەر نەیانتوانی ئەوا بە دڵنیاییەوە وەرزی دواتر جارێکیتر هەوڵدەدەن.
ئهو ڕاهێنهره وتیشی یاریکردن و کێبڕکێ کردنی ڕیاڵ مەدرید چێژێکی زۆری هەیە چونکە یانەیەکی گەورەی مێژووی تۆپی پێیە و ئەوان بە شایستەیی گەیشتونەتە یاری کۆتایی پاڵەوانیەتیەکە.
دەشڵێت، لە ئێستادا تەنیا سەرنجیان لەسەر یاری داهاتوویانە لە پریمەرلیگ و ئامانجیشیان ئەوەیە نازناوی ئەم وەرزەی خولەکە بەدەستبهێنن و بیکەنە دیاری بۆ هاندەرانی یانەکەیان.