پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
له نێو هۆڵی داخراوی یانه‌ی وه‌رزشی سلێمانی كۆتایی هات به یارییه‌كانی پاڵه‌وانێتی باسكه‌ی 3×3 ی یانه‌كانی شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری .
له‌و پاڵه‌وانێتییه‌دا ، یانه‌ی پێشمه‌رگه به دوو تیمی لاوان به‌شداری كردوو تیمی یه‌كه‌می توانیان پله‌ی دووه‌می پاڵه‌وانێتییه‌كه به‌ده‌ست بهێنن .
كامه‌ران محه‌مه‌د ڕاهێنه‌ری تیپی باسكه‌ی كوڕانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له لێدوانێكی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، یانه‌كه‌مان له‌سه‌ر ئاستی لاوان به‌شداری كردوو خۆش به‌ختانه تیمی یه‌كه‌مان پله‌ی دووه‌می له‌سه‌ر ئاستی كوڕان به‌ده‌ست هێنا كه 12 تیم تێیدا به‌شداری كردبوو .
كامه‌ران ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه گرنگه ئه‌و پاڵه‌وانێتیانه درێژه‌ی هه‌بێت و خولی باسكه‌ی تیمی پێنج یاریزانیش ئه‌نجام بدرێت تا یارییه‌كه به زیندووی بهێڵرێته‌وه .