پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
تیپی تێنسی سه‌ر زه‌وی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه سێهه‌م یاری خۆی له قۆناغی دووه‌می پاڵه‌وانێتی تێنسی سه‌ر زه‌وی یانه‌كانی عێراق ئه‌نجام دا .
له شاری هه‌ولێر و له درێژه‌ی یارییه‌كانی پاڵه‌وانێتی تێنسی سه‌ر زه‌وی یانه‌كانی عێراق ، كوڕانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی توانیان سه‌ركه‌وتنێكی گرنگ به‌ده‌ست بهێنن دوایی ئه‌وه‌ی له یانه‌ی به‌له‌دییه‌ی شاری موسڵ یان برده‌وه .
ئالان سه‌لام ڕاهێنه‌ر و یاریزانی تیپی تێنسی سه‌ر زه‌وی یانه‌ی پێشمه‌رگه له لێدوانێكی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، به‌هێزترین یانه‌ی شاری موسڵ كه یانه‌ی به‌له‌دییه یه ڕوبه‌ڕومان بونه‌وه و خۆش به‌ختانه و سوپاس بۆ خوای گه‌وره توانیمان یارییه‌كه‌یان لێ به‌رینه‌وه كه ئه‌وه‌ش ده‌ست كه‌وتێكی گرنگه بۆ تیمه‌كه‌مان .
هه‌روه‌ك ووتیشی به‌هۆی به‌رده‌وامی باران بارین كه زیاتر له پێنج كاتژمێر چاوه‌ڕێمان كرد نه‌مان توانی چواره‌م یاریمان ئه‌نجام بده‌ین و هه‌ربۆیه بڕیاری گه‌ڕانه‌وه‌مان دا‌و یارییه‌كه‌مان دواخرا .
ئه‌و ڕاهێنه‌ره ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه یارییه‌كان به شێوه‌ی خول ده‌بێت و له سێ قۆناغدا یارییه‌كان ئه‌نجام ده‌ده‌ن كه له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر یانه‌یه‌ك سێ یاری ده‌كه‌ن .