پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
پێگه‌ی فه‌رمی یه‌كێتی باله‌ی عێراق ڕای گه‌یاند كه دوا یارییه‌كانی خولی باله‌ی یانه نایابه‌كانی عێراق بۆ ئاستی لاوان به‌ڕێوه ده‌چێت .
ئه‌و پێگه‌یه ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه بڕیاره له كاتژمێر 1:00 ی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی شه‌ممه 6 ی ئایاری 2022 یارییه‌كانی قۆناغی كۆتایی خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراق بۆ ئاستی لاوان له هۆڵی شه‌عبی نێو ده‌وڵه‌تی له شاری به‌غداد به‌ڕێوه بچێت كه تێیدا فیشنزو ناتشی ڕاهێنه‌ری به ڕه‌گه‌ز ئیتاڵی ئاماده‌ی یارییه‌كان ده‌بێت تا سه‌رنجه‌كانی له‌سه‌ر یاریزانه دیاره‌كان ڕابگه‌یه‌نێت و دیاریان بكات بۆ به‌شداری له كه‌مپه مه‌شقییه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق .
ئه‌مه‌و بڕیاره له یه‌كه‌م یاری هه‌ردوو تیپی باله‌ی لاوانی یانه‌كانی جه‌یش و حه‌بانیه به یه‌ك بگه‌ن و دواتر و له دووه‌م یاری غاز جنوب و شوڕته ڕوبه‌ڕوی یه‌ك ده‌بنه‌وه .