ته‌ندروستی -
گه‌ڕانه‌وه‌ی ترشەلۆکی گەدە بۆ ناو سورێنچک و ھەوکردنی سورێنچک یه‌كێكه له گرفته ته‌ندروستیه باوه‌كانی سه‌رده‌می ئێستا، هۆكاری زۆره به‌ڵام زۆرجار چاره‌سه‌ر له‌ده‌ستی كه‌سی نه‌خۆشدایه، دكتۆر حه‌بیب پسپۆڕی ووردی نەشتەرگەری کۆئەندامی ھەرس وجگەر له‌م بابه‌ته‌دا هه‌نگاوه‌كانی چاره‌سه‌ری ئه‌م گرفته ته‌ندروستیه ده‌خاته ڕوو.
چارەسەرەکەی بە سێ ڕێگا ئەبێت:
گۆڕانکاری لە شێوازی ژیانی ڕۆژانە:
1- کەم کردنەوەی بڕی خواردن لە ژەمی خواردن.
2- وازھێنان لە خواردن بەلایەنی کەمەوە سێ کاتژمێر پێش خەوتن.
3- بەرزکردنەوی بەشی سەرەوەی شوێنی نوستن بۆ ئەوەی بەشی سەرەوەی لەش بەرزتر بێت لەکاتی خەوتن. 4- خۆپاراستن لە خواردنی بڕێکی زۆری چەوری لە ژەمە خۆراکیەکان.
5- وەرزش کردن و دابەزاندنی کێشی لەش بەتایبەت لەو کەسانەی کێشی لەشیان زیادە.
6- وازھێنان لە جگەرە کێشان، کەمکردنەوەی خواردنەوەی قاوە، وازھێنان لە خواردنەوە کھولیەکان.
1- چارەسەر بە بە کارھێنانی دەرمانی تایبەت پاش پرس و ڕاوێژ بە بزیشکی پسپۆڕ، دوای ئەنجامدانی پشکنین و نازوری گەدە و سورێنچک.
2- چارەسەر بە ئەنجامدانی نەشتەرگەری پاش ئەوەی کە زانرا نەخۆشەکە لە بەکارھێنانی ڕێگاکانی سەرەوە سودی نەبینیوە، بەتایبەت بۆ ئەو کەسانەی کە دەرچەی نێوان سورێنچک و گەدەیان شل بوەتەوە و فتقی ناوپەنچکیان ھەیە.