پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
تیپی تۆپی پێی لاوانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه یه‌كه‌م یاری له قۆناغی دووه‌می خولی لاوانی پله یه‌كی تۆپی پێی یانه‌كانی عێراق ئه‌نجام دا .
كاتژمێر 3:30 خوله‌كی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی چوار شه‌ممه 4 ی ئایاری 2022 و له شاری دهۆك ، تیپی تۆپی پێی لاوانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی بوونه میوانی لاوانی یانه‌ی دهۆك ، له‌و یارییه‌دا كه به یارییه‌كی به‌هێز و پڕ گۆڵ تێپه‌ڕی ، كوڕه لاوه پێشمه‌رگه‌كانی سلێمانی توانیان به ئه‌نجامی 3-2 گۆڵ بردنه‌وه به‌ده‌ست بهێنن و یه‌كه‌م سێ خاڵی دووه‌م قۆناغ بهێننه‌وه بۆ یانه‌كه‌یان .
به‌و ئه‌نجامه‌ش پێشمه‌رگه له ئێستادا خاوه‌ن 9 خاڵه و له پله‌ی سێهه‌می كۆمه‌ڵه‌ی یانه‌كانی باكور دێت و له هه‌فته‌ی دووه‌می خوله‌كه‌ش چاوه‌ڕوان ده‌بێت .