پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
یارییه‌كانی هه‌فته‌ی 30 ی له قۆناغی دووه‌می خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی عێراق ده‌ست پێده‌كات .
بڕیاره به ئه‌نجام دانی 5 یاری ، یارییه‌كانی ئه‌و هه‌فته‌یه له ڕۆژی چوار شه‌ممه 4 ی ئایاری 2022 ده‌ست پێبكات و تێیداو له یه‌كه‌م یاری نه‌فت میوانداری له هه‌ولێر ده‌كات و ئه‌مانه به‌غداد و نه‌فت میسان -یش له‌سه‌ر یاریگه‌ی ئه‌مانه به‌غداد ڕوبه‌ڕوی یه‌ك ده‌بنه‌وه .
له‌سه‌ر یاریگه‌ی ئه‌حمه‌د ڕازی كه‌رخ و زه‌ورا یارییه به‌هێزه‌كه ئه‌نجام ده‌ده‌ن و نه‌جه‌ف و قاسم-یش له‌سه‌ر یاریگه‌ی نه‌جه‌فی نێو ده‌وڵه‌تی یاری ده‌كه‌ن ، هه‌رچی شوڕته‌ی پێشه‌نگی یانه‌كانه له یاریگه‌ی شه‌عب میوانداری له یانه‌ی سامه‌را ده‌كات .
له ڕۆژی پێنج شه‌ممه 5 ی ئایاری 2022 ته‌واوكاری یارییه‌كانی هه‌فته‌ی 30 به‌ڕێوه ده‌چێت و یارییه‌كانی به‌م شێوه‌یه ده‌بێت :
سه‌ناعه - دیوانیه
زاخۆ - نه‌فت به‌سره
مینا - نه‌ورۆز
نه‌فت وه‌سه‌ت - كاره‌با
قوه جه‌ویه - ته‌ڵه‌به