پێشمه‌رگه سپۆرت -
یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی جێگره‌وه‌ی سێرجیۆ بۆسكێتسی یاریزانی هێڵی ناوه‌ندی یانه‌كه‌ی دۆزیوته‌وه له خولی نایابی ئینگلیزی.
گرێبه‌ستی بۆسكێتس له هاوینی 2023 له‌گه‌ڵ به‌رشه‌لۆنه كۆتایی دێت و ته‌مه‌نیشی 33 ساڵی تێپه‌ڕاندووه و یانه كه‌ته‌لۆنییه‌كه بیر له جێگره‌وه‌ی ده‌كاته‌وه ئه‌گه‌رچی له ژێر سه‌رپه‌رشتی چاڤی ئاستێكی به‌رزی پێشكه‌ش كردووه.
ڕۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنی ئاشكرای كردووه كه به‌رپرسانی به‌رشه‌لۆنه چاویان له تواناكانی ڕۆبن نیڤێسی پورتوگالی و یاریزانی هێڵی ناوه‌ندی یانه‌ی ولفرهامتۆنه.
ئه‌و ڕۆژنامه‌یه باس له‌وه‌ش ده‌كات كه به‌رپرسانی به‌رشه‌لۆنه باش ده‌زانن گرێبه‌ستی نیڤێس هه‌روا ئاسان نیه چونكه ئیداره‌ی یانه ئینگلیزیه‌كه داوای 100 ملیۆن پاوه‌ند ده‌كه‌ن له به‌رانبه‌ر فرۆشتنی .
جگه له به‌رشه‌لۆنه یانه‌كانی مانچسته‌ر یونایتد و ئارسیناڵ گرنگی به ته‌واو به‌و ئه‌ستێره‌یه ده‌ده‌ن.