تهندروستی -
دێکسا سکان DEXA SCAN جۆرە پشکنینێکی خێرا، بێ ئازار و بێ زیانە، بۆ پێوانەی چڕی ئێسک بەکاردێت، لەو نەخۆشانەی گومانی نەخۆشی فشەڵبوونی ئێسکی لێدەکرێت،دکتۆر هێمن پزیشكی نەخۆشییەکانی جومگە و رۆماتیزم و فەقەڕات لهم بابهتهدا ڕونكردنهوهی تهواو لهسهر ئهم نهخۆشییه دهدات.
فشەڵبوونی ئێسک چییه؟
نەخۆشییەکی ئێسکە لە سەرەتادا بێ ئازارە و نیشانەیە،دەبێتە هۆی لاواز بوونی ئێسک، کە لەوانەیە بەربونەوەیەکی ئاسایی، چەمانەوە هەندێک جار تەنانەت كۆکە ببێتە هۆی شکان لە یەکێک لە ئێسکەکانی نەخۆشەکەدا.
هۆکارەکانی فشەڵبوونی ئێسک
-هەڵکشانی تەمەن
-ڕەگەزی مێ
-بۆماوەیی
-زوو وەستانی سوڕی مانگانە لە خانماندا
-لاوازی لەڕادەبەدەری جەستە
-بەدخۆراکی،کەمی ڕێژەی ڤیتامین D و کالسیۆم لە تەمەنی گەشەدا.
-جگەرە و ئەلکهول
-زۆر خواردنەوەی قاوە زیاتر لە دوو کوپ رۆژانە
-هەندێ جۆری دەرمان و نەخۆشی درێژ خایەن.
کەی پێویستم بە پشکنینی دێکسا سکان دەبێت؟
-پیاو سەروو تەمەنی 70 ساڵ
-ئافرەت سەروو تەمەنی 65 ساڵ
-لە کاتی بوونی نەخۆشییە درێژخایەنەکان وەکو ڕۆماتیــــــزم، غوددەکان،سستی گورچیلەکان نەخۆشیەکانی کۆڵۆن، هەروەها بەکارهێنانی هەندێ جۆر دەرمان بۆ ماوەیەکی درێژ خایەن، بە ڕێنمایی پزیشکی پسپۆڕ ئەنجامدەدرێت.
باشترین چارەسەر و خۆپارێزی بۆ فشەڵبوونی ئێسک و خۆپارێزی لێی وەرزش کردن و وەرگرتنی برێکی باش کالیسیۆم و ڤیتامین D یە،دورکەوتنەوە لە جگەرە و کەمکردنەوەی ئەلکهولە. لەگەڵ بەکارهێنانی هەندێ جۆر دەرمان کە پزیشکی پسپۆڕی ئێسک و جومگە بڕیاردەدات لەسەر بەکارهێنانی.