پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
هه‌فته‌ی شه‌شه‌می خولی لاوانی پله یه‌كی یانه‌كانی عێراق به‌ڕێوه ده‌چێت و له‌و هه‌فته‌یه‌دا لاوانی پێشمه‌رگه ڕوو ده‌كه‌نه شاری دهۆك و ده‌بنه میوانی لاوانی یانه‌ی دهۆك .
یارییه‌كه له كاتژمێر 3:30 خوله‌كی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی چوار شه‌ممه 4 ی ئایاری 2022 له نێو یاریگه‌ی دهۆك به‌ڕێو ده‌چێت .
لاوانی پێشمه‌رگه بۆ ئه‌م یاریه‌یان ئاماده‌كاری ته‌واویان كردووه و ده‌یانه‌وێت له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیاندا قه‌ره‌بوی یاری ڕابردویان له‌به‌رامبه‌ر لاوانی دهۆك بكه‌نه‌وه .
ئه‌مه‌و لاوانی دهۆك له پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی كۆمه‌ڵه‌كه‌یه‌تی به 12 خاڵ و پله‌ی سێهه‌میش بۆ لاوانی پێشمه‌رگه‌یه به 6 خاڵ له هه‌مان كۆمه‌ڵه‌دا .