یه‌كێتی‌ باله‌ی‌ عێراق كۆبونه‌وه‌ و بڕیاریان دا




پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

به‌مه‌به‌ستی‌ ئه‌نجام دانی‌ یارییه‌كانی‌ قۆناغی‌ چوار گۆشه‌ی‌ زێڕین له‌ خولی‌ نایابی‌ باله‌ی‌ یانه‌كانی‌ عێراق ، یه‌كێتی‌ ناوه‌ندی‌ باله‌ی‌ عێراق له‌ شاری‌ به‌غداد كۆبونه‌وه‌یه‌كی‌ به‌ ئاماده‌بوونی‌ سه‌رۆكی‌ یه‌كێتییه‌كه‌ و ئه‌ندامانی‌ ئه‌نجام دا .

له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا و دوایی‌ ڕاگۆڕینه‌وه‌ ، بڕیار درا كه‌ له‌ به‌رواری‌ 5 ی‌ ئایاری‌ 2022 و له‌ شاری‌ به‌سره‌ یارییه‌كانی‌ قۆناغی‌ چوار گۆشه‌ی‌ زێڕین ده‌ست پێبكات و به‌ پێی‌ خشته‌ی‌ دیاری‌ كراوی‌ یارییه‌كان و له‌ یه‌كه‌م یاری‌ هه‌ردوو تیپی‌ باله‌ی‌ یانه‌كانی‌ غازی‌ به‌سره‌و جه‌یشی‌ به‌غداد له‌ كاتژمێر 3:00 ی‌ پاش نیوه‌ڕۆ و له‌ نێو هۆڵی‌ زوبێر به‌ یه‌ك ده‌گه‌ن و پاش ئه‌و یاریه‌ش یانه‌كانی‌ به‌حری‌ به‌سره‌و پێشمه‌رگه‌ یاری‌ ده‌كه‌ن . 


PM:10:15:01/05/2022




ئه‌م بابه‌ته 1728 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌
‌ ‌