پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
له درێژه‌ی یارییه‌كانی خولی لاوانی پله یه‌كی تۆپی پێی یانه‌كانی عێراق ، تیپی تۆپی پێی لاوانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له‌سه‌ر یاریگه‌ی خۆیدا و له ناوچه‌ی فه‌رمانده‌یی میوانداری له لاوانی یانه‌ی دهۆك كرد .
ئه‌و یارییه له كاتژمێر 3:30 خوله‌كی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی شه‌ممه 30 ی نیسانی 2022 و به‌ڕێوه چوو تێیداو له‌و یارییه دواخراوه‌دا لاوانی یانه‌ی دهۆكی میوان توانیان به ئه‌نجامی 1-2 گۆڵ بردنه‌وه به‌ده‌ست بهێنن و كۆی خاڵه‌كانیان بۆ 12 خاڵ به‌رز بكه‌نه‌وه ، ئه‌مه‌و لاوانی یانه‌ی پێشمه‌رگه به 6 خاڵ له پله‌ی سێهه‌می ڕیزبه‌ندی كۆمه‌ڵه‌كه‌یان مانه‌وه .