پێشمه‌رگه سپۆرت -
یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید ده‌رگا به ڕووی فێرلاند مێندی فه‌ڕه‌نسی و به‌رگریكاری یانه‌كه‌ی ده‌كاته‌وه بۆ جێهێشتنی یانه‌كه‌ی.
به‌رنامه‌ی كواترۆی به‌ناوبانگی ئیسپانی له هه‌واڵێكدا جه‌ختده‌كاته‌وه كه یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید له‌م هاوینه‌دا گوێ بۆ ئه‌و گرێبه‌ستانه ده‌گرێت كه پێشكه‌شی مێندی ده‌كرێن و ئاماده‌ن له به‌رانبه‌ر 50 ملیۆن یۆرۆ ده‌شتبه‌رداری تواناكانی بن.
له كۆتایشدا ئه‌و به‌رنامه‌یه ده‌ڵێت به‌رپرسانی ڕیاڵ مه‌درید سه‌رسامن به‌و ئاسته‌ی میگیل گوتیرێزی به‌رگریكاری لاوی یانه‌كه پێشكه‌شی ده‌كات و ڕه‌نگه بیكه‌نه جێگه‌ره‌وه‌ی مێندی.